ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقیش ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاندووه، "مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆسیه‌ی نه‌وت و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز، له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق ساڵی 2005 یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ماده‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ماده‌كانی ده‌ستووری عێراق ناكۆك نییه."
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كوردستان ئاماژه‌ی داوه، "له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده‌ی 110 و 112ی ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "حكوومه‌تی فیدراڵی له‌و كێڵگانه‌ی ئێسته هه‌ن، ئیداره‌ی نه‌وت و گاز ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان"، تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر دانیشتووانی هه‌موو عێراق دابه‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ پێدانی پشكێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌یش به‌پێی یاسا ڕێك ده‌خرێت، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌كه به‌پێی ئه‌و ماده ده‌ستوورییانه به‌رده‌وام بێت."
"ئه‌مه پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی له دوای ساڵی 2005 له هه‌رێمی كوردستاندا دامه‌زراون، بكه‌ونه ژێر به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوور ئاماژه‌ی ته‌نیا به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئێسته (ئه‌وكات) كردووه كه به‌ر له ساڵی 2005 هه‌بووه، به‌ڵام كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای ساڵی 2005 كاری له‌سه‌ر كراوه، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22ی ساڵی 2007 كه پشتی به ده‌ستووری عێراق به‌ستووه، هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی ئه‌و كێڵگانه ده‌كات و یاساكه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق هیچ ناكۆكییه‌كی تێدا نییه." له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه.
شایەنی باسە دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بووەتە كاربەڕێكەر، بەشێك لە وەزارەت و فەرمانگەكان كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ململانێ و ئەو ئاڵۆزییە سیاسییەی هەیە، لەوانە وەزارەتی نەوت، كە بەم دواییە پاڵپشتی لە بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵ كرد لە دژی كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، وەزیری نەوتیش چەند لێدوانێكی توندژی لە دژی هەرێم راگەیاند.