دادگایه‌كی به‌ریتانی به‌تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌كته‌رێكی ناسراو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، سزای گرتنی بۆ ده‌ركردوون. سزای ئه‌كته‌ره‌كه به هه‌شت ساڵ گرتن و هاوسه‌ره‌كه‌یشی به 14 ساڵ.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگای بنۆتنگهام له به‌ریتانیا، بڕیاری سزای گرتنی بۆ ئه‌كته‌ر زارا ڤیسیان و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڤیكتۆر مارك ده‌كرد، بتاوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر كچێكی 13 ساڵ.
ڤیسیانی ئه‌كته‌ر زیاتر به فیلمی "دكتۆر سترینج" ناسرایه‌وه كه فیلمێكی ئه‌كشنی ئه‌مه‌ریكییه، له‌و فیلمه‌دا به‌رانبه‌ر به ئه‌كته‌ر بێندكت كامبهر باچ رۆڵی بینیبوو.
هاوسه‌ری ئه‌و ئه‌كته‌ره جیا له‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، له تاوانێكی تریشدا ده‌ستدرێژیی كردبووه سه‌ر كچێكی تری 15 ساڵ. له دادگادا ڤیكتۆر مارك به تاوانی سه‌ره‌كیی تاوانه‌كان هه‌ژمار كراوه، بۆیه سزاكه‌ی قورس‌تر بووه وه‌ك له ڤیسیان.
ڤیسیان ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 37 ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌یشی 59 ساڵه. دادوه‌ری دادگاكه ئه‌وه‌شی گوتووه كه ڤیكتۆر تاوانباری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كان بووه.