ماتیۆ ئێم زایس به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كاروباری عێراق و كورده‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و جێگری یه‌كه‌می پێشووی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له بابه‌تێك كه له ژێر ناونیشانی "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر كوردستان..ئالنگارییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر بازاڕی وزه له جیهان" كه له پێگه‌ی "ریه‌ل كلیه‌ر ئینێرجی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستان له ڕێی دادگه‌وه پێوه‌ندی به یاساییبوون و نه‌بوونی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه شه‌ڕی ئێرانه له دژی هه‌رێمی كوردستان كه نایه‌وێ ببێت به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه له ناوچه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوونی كوردستان به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی توركیا و ئه‌وروپا و عێراق گه‌وره‌ترین زیان به ئابووری و پێگه‌ی ئێران له نه‌خشه‌ی وزه له جیهان جێ ده‌هێڵێت.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، وڵاتانی جیهان له دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا بایه‌خ و گرنگی زۆر به به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له ته‌واوی ناوچه جیا جیاكانی جیهان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، تا وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاتر بكه‌ن، تا بڕی پێویستی نه‌وت له بازاڕ هه‌بێت و نرخه‌كه‌یشی به جێگیری بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێی دادگه‌ی به‌غدا و حزبه شوێنكه‌وتووه‌كانی شیعه له عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته به‌ربه‌ستێك له گه‌یشتنی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌و دوو ئامانجه‌ی كه هه‌یانه، ئه‌ویش بریتییه له زۆركردنی نه‌وت له بازاڕ و جێگیركردنی نرخه‌كه.
وه‌ك بڕیاری لێدراوه، بڕیاره مانگی داهاتوو جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی سعوودیه بكات و له‌وێ كۆنگره‌ی جه‌دده ئه‌نجام بدات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه كۆ ببێته‌وه و به تایبه‌تیش دانیشتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازادی جێنشینی سعوودیه بكات، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بایدنیش بریتییه له بڕواهێنان به وڵاتانی كه‌نداو تا نه‌وتی زیاتر هه‌نارده‌ی بازاڕی وزه‌ی جیهان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی بایدن گرفتی بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕێ و به‌غدا كه بووه‌ته دارده‌ستی تاران هه‌ڕه‌شه له كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستان ده‌كات، به گه‌یشتنی تاران به‌و ئامانجه و ته‌گه‌ره دروستكردن بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، دووباره كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی وزه‌ی جیهان دروست ده‌بێ و بڕی نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه و نرخه‌كه‌یشی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 1991ه‌وه دوای ده‌ركردنی بڕیاری دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دامه‌زراوه و به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندایه، هه‌رچه‌نده ئێسته زیاتر له 30 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌وان به تایبه‌تی و كورد به گشتی به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی ناوچهكهدان و كوردیش گه‌وره‌ترین میله‌ته كه تا ئێسته خاوه‌ن قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نین، ئێسته‌یش هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌ته‌وه، له ڕێی په‌رله‌مانی عێراق و میلیشیاكان و دادگه‌ی عێراقییه‌وه، كه دواجاریش ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر جێگیری نرخ و بازاڕی نه‌وت له جیهان، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش هه‌وڵدان بۆ زیانگه‌یاندن به یه‌كێك له متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانییان به‌ست بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه كه ژێرده‌سته‌ی ئێران نه‌بێت، تاران ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد. سوپای پاسداران به ئاشكرا و بێ سڵه‌مینه‌وه بۆردمانی هه‌ولێریان كرد و تا ئێسته‌یش میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق 580 هێرشیان له ڕێی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كردووه‌ته سه‌ر بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. ئێسته هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاون، بگره ماوه ماوه ژێرخانی نه‌وتی كوردستانیش ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانه‌وێ وێرانی بكه‌ن.
كاركردن و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی كوردستان له 2007ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به چیرۆكی مه‌زنی سه‌ركه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه تا 2007 هیچ ژێرخانێكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كه بوونی نه‌بوو، بگره ته‌نیا پشت به‌و داهاته ده‌به‌سترا كه له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، به‌ڵام له‌و ساكهوه هه‌رێمه‌كه به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی ئابووری خۆی كردووه له ڕێی چه‌ندان گرێبه‌ستی گرنگ و ستراتیجی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری وزه له جیهان، به‌لایه‌نی كهمهوهیش ڕۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی مه‌زن له كه‌رتی گازی سروشتی ده‌ستی پێكردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوو ساڵی داهاتوو به‌رهه‌مێكی مه‌زنی هه‌بێ و گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق و توركیا و ئه‌وروپایش بكات، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له جێگره‌وه‌كانی گاز و نه‌وتی ڕووسیا و ئێران، بۆیه هیچ شتێك هێنده‌ی ئه‌و بابه‌ته ئێران له كوردستان تووڕه ناكات، كه ببێت به جێگره‌وه‌ی تاران و وڵاتانی ئه‌وروپا پشت به نه‌وت و وزه‌ی كوردستان ببه‌ستن له شوێنی نه‌وت و گازی ئێرانه‌وه.