لە ساڵی 2020ەوە لە چاوی كامێرا‌كان دیار نه‌ماوه و كارى هونه‌رى نه‌كردووه و به‌شدارى هیچ ئاهه‌نگێكیشى نه‌كردووه، وا بڵاوبوویه‌وه كه به‌هۆى ته‌ندروستى و گه‌وره‌بوونى له‌ى ته‌مه‌ن "نەبیلە عوبێد" خانمه هونه‌رمه‌ندى ناودارى میسڕى ده‌ستى له‌كارى هونه‌رى هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك پێه‌وانه بوویه‌وه، كاتێك له چاوپێكه‌تنێكدا ڕاى گه‌یاند، "واز له هونه‌ر و ڕاگه‌یاندن ناهێنم".
لە دوای پێشکەشکردنی درامای تەلەفزیۆنی "سوکار زیادە"، چەندان بەرهەمی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی بەشداری تێدا بکات، بەڵام ئەو ژنە هچی كامینى به‌كارى خۆى نه‌زانى تاكو سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى ڕابكێشێت. ماوەیەکی کەم پێش ئێسته، گەڕانەوەی خۆی بۆ وەستان لەبەردەم نوێترین كارى كه كاركردنه له به‌رنامه‌یه‌كى ڕادیۆ ڕاگەیاند، ئه‌مه له‌كاتێكدایه نزیکەی شه‌ش ساڵ تێپەڕبووه بەسەر پێشکەشکردنی زنجیرە ڕادیۆییەکەی "کاغەزە فەرمییەکان"، کە پەخشکرا لەسەر شەپۆلەکانی ڕادیۆی قاهیرەی گەورە دوای نانی بەیانی لە ڕەمەزاندا به‌ڵام ئه‌و كات كاره‌كه به‌هاوبه‌شى بوو ئه‌مه‌ى ئێسته‌ى ته‌نایه و ئه‌زموونێكى نویچیه.
نه‌بیله له‌باره‌ى كاره نوێیه‌كه‌ى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى له كارى هونه‌رى و ڕاگه‌یاندن، ده‌ڵێت، "مەسەلەی خانەنشین بوونم لای من بە تەواوی لە پرسیار دەرچووە یان وازهێنانم له هونه‌ر و ڕاگه‌یاندن كه ئه‌مه شتێكى ئه‌سته‌مه، من وازم لێ نەهێناوە و نایهێنم، وە هێشتا زۆر شتم ماوە بۆ پێشکەشکردن، بەڵام جارجارە گیرۆدەی نەمان بووم، وەک چۆن بە ئەنقەست کەمێک دەرکەوتنم دەکەم، هەروەها زۆرم حه‌زده‌كه‌م سەفەر بکەم، ئەمەیش وا دەکات زۆرێک لەو ڕێزلێنانە ڕەت بکەمەوە کە پێشکەشم دەکرێت بە درێژایی دوا ماوەی مانەوەم لە دەرەوەی وڵات، هەندێک جار دەبینم کە من بە جۆش و خرۆشەوە نیم بۆ ئەو شەرەفە. لەلایەکی ترەوە من زۆر بە سروشتی ژیانم دەژیم، پێوەندیم لەگەڵ هاوڕێ و خزمەکانمدا دەکەم، لەو کاتەدا کە لەگەڵ مندا دەگونجێت دەرکەوتنم هەڵدەبژێرم، لەڕێی هەژماره فەرمییه‌كانى خۆمەوە لە ئینستاگرام و فه‌یسبووك پێوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ هەوادارانمدا هه‌یه.
ڕوونى كرده‌وه، كاره نوێیه‌كه‌م له ڕادیۆ ده‌بێت و ئێسته ئاشكراى ناكه‌م چ ڕادیۆیه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه، یەکەم ئەڵقەشمان تۆرمار كردووه و ئاماده‌یه، تەرخانم کرد بۆ ڕۆحی هاوڕێی کۆچکردووم سەمیر سەبری، باسی ئەو و ئەو یادگاریانەمان کردووه کە لەگەڵیدا کۆم کردووه‌ته‌وه و هه‌م بووه.
نەبیلە عوبێد ناوی تەواوی "نەبیلە محەمەد ئەحمەد عوبێدە" لەدایکبووی ساڵى 1945 خەڵکی قاهیرەیە، لەکاتی خۆیدا یەکێک بوو لە جوانترین خانمە سینەماکارەکانی میسڕ و لەساڵی 1961 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ماوەی چوار ساڵ هاوسەری هونەرمەند عاتف سالم بووە، به نهێنى خۆشه‌ویستى سه‌رۆكى پێشووى میسڕ حووسنى موباره‌ك بووه.