سوولوادە.. ماڵدیڤی توركیا و بەهەشتی زەوی

دوورگەی سوولواده له دەریای ناوەڕاست - توركیا
:: PM:08:27:22/06/2022 ‌

دوورگەی سوولوادە (Suluada) دوورگەیەكی دەریای ناوەڕاستە لە توركیا، ناوی سوولوادە وشەیەكی پێكهاتەیە بە واتای "دوورگەی ئاودار" كە ئاماژەیە بۆ سەرچاوەی ئاوی شیرینی دوورگەكە، لە دێرزەماندا دوورگەكە ناوی "كرامبوسا" بووە.


ئەم دوورگەیە بێ كەسە دەكەوێتە ڕۆژئاوای كۆتایی كەنداوی ئەنتاڵیا نزیكەی حەوت كیلۆمەتر دەكاتە (4.3 میل) لە كیپ گێلیدۆنیا دوورە، لە ڕووی كارگێڕییەوە، بەشێكە لە لە پارێزگای ئەنتاڵیا.

بەجۆرێكە لە دوورگەی ماڵدیڤ دەچێت، هەربۆیە ناونراوە ماڵدیڤسی توركیا، ئاوێكی زۆر ڕوونی شین باو و كەناراوێكی سپی و كەشوهەوای زۆر تایبەتی ھەیە كە وای كردووە گەشتیارێكی زۆر لەڕێی بەلەم و پاپۆڕەوە بەنێویدا گوزەر بكەن و چێژ لە جوانیەكەی ببینن.

توركەكان پێیان وایە ئەو ناوچەیە لە 10 ساڵی ئایندە دەبێتە بەهەشتی گەشتیاری دنیا و گەشتیار و نووسەرە ئیتاڵییەكانیش بەردەوام لەسەری دەنووسن دەڵێن كە ئەوە بەهەشتی هەسارەی زەوییە و مرۆڤ پێویست نییە بچێتە ماڵدیڤ یان كاری باشە بكات بۆی بەهەشت ببینێت.

بەهۆی كۆنی دوورگەكە و مەترسی تێكدانی سرووشتە جوانەكەی گەشتیاران دوای دانی 120 لیرە بۆ گەیشتن بەو دوورگەیە تەنیا بۆیان هەیە لە كەناراوەكانی مەلە بكەن و لەناو كەشتییە گەشتیارییەكانەوە سەیری جوانییەكەی بكەن.

دورگەی سوولوادە هیچ چێشتحانە و هوتێلێكی لێ نییە حكوومەتی توركیا لە ڕێی سعوودییەوە بڕیاری داوە ناوچەكە بە بڕی 10 ملیار دۆلاری ئەمەریكی بكاتە ناوچەیەكی گشەتیاری نموونەی بۆ مانگی هەنگوینی لە تەواوی دنیا وێنەی نەبێت.










وشە - محەمەد میران