دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی دوێنێ چوارشەم نەوت تۆماری کرد ئەمڕۆ پێنجشەم کەمێک لە نرخەکەی هەڵکشاوە و چاوەڕێ ناکرێت قەرەبووی دابەزینی دوێنێ بکاتەوە چونکە هێشتا بازاڕ لە ژێر کاریگەری سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهاندایە.
به‌گوێره‌ی
dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 110 دۆلار و 49 سەنت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا هەر ئەم هەفتەیە بۆ سەرووی 115 دۆلار هەڵکشابوو. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش كه به 104 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌فرۆشرێت لە کاتێکدا بۆ 110 دۆلار بەرز ببووەوە.
گرنگترین هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لەم دوو رۆژەی رابردوودا بۆ نیگەرانیی وەبەرهێنەران لە سستبوونی ئابووری جیهان دەگەڕێتەوە.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی 25 ساڵی رابردوو به‌رز كرده‌وه
بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان ئەمەریکا بڕیاری داوە رێژەی سوودی بانکی بەرز بکاتەوە و ئەمەش هۆکارە لەوەی چاوەڕوانی سستبوونی ئابووری جیهان بکرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی 25 ساڵی رابردوو به‌رز كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به بۆچوونی چاودێرانی ئابووری و بازاڕ، ده‌بێته هۆی سستبوونی ئابووری دنیا و سستبوونی ئابووری، به واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت دێت.
هۆكارێكی تری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌مدواییانه‌دا، پێوه‌ندی به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چیندا هه‌بووه و وا باس ده‌كرێت، دووباره حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا زیادیان كردووه. بڕیاره له په‌كین پشكنین بۆ خه‌ڵك بكرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ی پیشه‌سازی و بازاڕه‌كانی چین كه به گرنگترین وڵاتی به‌كارهێنه‌ری نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش لەمڕۆدا بۆ نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌لایه‌ك جه‌نگی ئۆكراینا درێژه‌ی هه‌یه و سزاكان بۆ سه‌ر رووسیا زیاتر بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌و نه‌وته‌ی خراوه‌ته روو به‌شی پێداویستی دنیا به نه‌وت ناكات.
هێشتا نرخی نه‌وت به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.