سادیۆ مانێی ئەستێرەی سەنیگالی، یاریزانی نوێی یانەی بایرن میونشن، هۆكاری ههڵبژاردنی یانهی بایرن میونشنی ئاشكرا كرد.
یانە ئەڵمانییەکە دوێنێ به فهرمی گرێبەستی لەگەڵ مانێ راگەیاند، کە لە لیڤەرپوولەوە رووی كرده بایرن میونشن و گرێبهستهكهی تا هاوینی 2025 واژوو كرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی"سکای سپۆرت ئەڵمانیا"، سادیۆ مانێ باسی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ناگێلسمانی راهێنهری تیپهكه کرد و گوتی: پێوەندییەکانی نێوان من و ئەو، فاکتەری کاریگەر بوو لە بڕیاری گواستنەوەم بۆ تیپەکە".
گوتیشی: " گرنگ بوو بۆ من قسە لەگەڵ حەسەن ساڵح حهمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانهكه و نایگلسمانی راهێنهری تیپهكه بكهم، گفتوگۆکان لەگەڵ نایگلسمان هاندەرێکی زیادە بوون بۆ من".
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا، بایرن میونشن چۆن نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنیت، لە وەڵامدا سادیۆ گوتی: گرنگ نییە چەند جار بەشداریی پاڵەوانیهتییەکەت کردووە، هەرگیز ناتوانیت بزانیت گرنگترین فاکتەر چییە".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، "پێویستە زۆر شت پێکەوە هەبێت، دەبێت سەرەتا سهرنج لەسەر کارەکانمان بکەین و هەموو توانامان بخهینهگهڕ، چونکە بردنەوەی نازناوەکە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە، وەک چۆن باشترین تیپەکانی جیهان ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، بەڵام ئێمە، ئامادەین بۆ ئەمە".
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا، به لای ئهوهوه كامه یانه گهورهترن، لیڤهرپوول یان بایرن میونشن، هێرشبهره سهنیگالییهكه گوتی: "رێزێکی زۆرم بۆ هەردووکیان هەیە، هەردووکیان هەمیشە بۆ بردنەوەی هەموو نازناوەکان دهجهنگن، یاریکردن بۆ ئەو جۆرە یانانەش زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە".
سەبارەت بە پلانی بهردهوامبوون تا كاتی وازهێنان لە یانەی بایرن، مانێ گوتی: شتگەلێک هەیە لەسەر بنەمای داهاتوو، ناتوانم بزانم لە داهاتوودا چی روودەدات، هەروەها تەنیا دەتوانم هەموو هەوڵێک بدەم، با بزانین چی روودەدات".