نۆبه‌ره‌ى شووتى ئه‌مساڵى پێنجوێن پێگه‌یشتووە و جووتیارانیش هیوادارن حكوومه‌تى هه‌رێم، پشتگیرى ته‌واوى ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان بكات و تووشی زیان نەبن چونکە خەرجییەکانیان زیادی کردووە.
مام ره‌حیم عه‌زیز، جووتیار له‌ده‌شتى پێنجوێن، به "وشه"ى راگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى هاوین، له چه‌ند زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى ناوچه‌كه، نۆبه‌ره‌ى شووتى پێنجوێن پێگه‌یشتووه و چاوه‌ڕێن له‌رۆژانى داهاتوودا ته‌واوى شووتییەکان پێ بگەن.
ئەو گوتیشى "پێگه‌یشتنى شووتى كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه هاوینه‌كان و پێنجوێنى پێی ناسراوه، له‌كاتێكدایه ئه‌مساڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى چالاکی کشتوکاڵی، نرخى پێداویستیه كشتوكاڵییه‌كان زیادی كرد، هه‌ر له كرێى ئامێرى كیڵانى زه‌وى بگرە تا دەگاتە ده‌رمان و کیمیایی و پێداویستی تر.''
مام رەحیم داواکارە وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانى تری حكوومه‌تى هه‌رێم هاوكارییان بكه‌ن به‌وه‌ى له كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی باج بخه‌نه سه‌ر به‌رهه‌مى هاورده یان هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ى بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت تووشى زیانى گه‌وره ده‌بن و ناتوانن قازانج بكه‌ن.
مه‌ترسی هه‌یه ئێستە کە شووتى پێنجوێن پێگەیشتووە ئەگەر هاوردەی شووتی ئێرانی بەردەوام بێت ئەوا زیانیان بەرکەوێت
به‌گوته‌ى ئه‌و جووتیاره، نرخى یه‌ك كیلۆ شووتى ئێرانى له بازاڕه‌كانى پێنجوێن و به‌شێك له شاره‌كانى تر له نێوان 400 بۆ 500 دیناره، ئه‌و نرخه‌ش ساڵانى رابردوو نرخى یه‌ك كیلۆ شووتى پێنجوێن بوو، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه ئێستە کە شووتى پێنجوێن پێگەیشتووە ئەگەر هاوردەی شووتی ئێرانی بەردەوام بێت ئەوا زیانیان بەرکەوێت و نەتوانن بە نرخی گونجاو ساغی بکەنەوە.
سامان كه‌ریم، بەڕێوەبەری كشتو‌كاڵى پێنجوێن، ئاماژه‌ى دا، هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو، جووتیاران به‌كارى كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵن و رووبەرێکی فراوانی سنوورەکە بە شووتى ، ته‌ماته، بیبه‌ر، كووله‌كه و په‌تاته، چێنراوە.
ئەو بە پێویستی دەزانێت حكوومه‌ت له‌كاتى خۆیدا رێگرى له به‌رهه‌مى هاورده بكات و رێگا خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ له‌ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێمدا ساغ بكرێنه‌وه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانییه‌وه دووره و بهشووتى به‌ناوبانگه و ساڵانه له‌كاتى پێگه‌یشتنیدا خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره.
وشه\ رێبین پێنجوێنى