چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێى شاژنى گۆرانى عه‌ره‌بى و دینا فه‌یرووز ناسراو به "دراوسێی مانگ"، بڵاو بوویه‌وه، كه بە یاوەری زیاد کوڕی گیراون، ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى حوزه‌یران، فه‌یرووز گۆرانیبێژی ناودارى لبنانى، له پێگه‌ى فه‌رمى نه‌هارى ئه‌و وڵاته چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێى بڵاو كرایه‌وه.
بۆ عاشقانى ده‌نگى جێى دڵخۆشى بوو
وێنه نوێیه‌كانى فه‌یرووز بۆ عاشقانى ده‌نگى جێى دڵخۆشى بوون به‌تایبه‌ت زۆربه‌یان تامه‌زرۆى بینینى بوونه، وێنه‌كانى سه‌رجه‌مى له‌لایه‌ن كچێك به‌ناوى ڕیم كه خۆى وه‌ك كچى براى فه‌یرووز ناساندووه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
فه‌یرووز له ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان به "دراوسێی مانگ"، ئه‌م وێنانه‌یش دواى 60 ساڵ مانه‌وه بە نهێنی بڵاو ده‌بنه‌وه كه به نوێترین ده‌ركه‌وتنى هونه‌رمه‌ندى ناوبراو داده‌نرێت.
لوبنانیە
فەیرووز، ناوی ڕاستەقینەی نیھاد ڕزق وەدیع حەداد، له 21ی تشرینی دووەمی 1935 له دایك بووه، گۆرانیبێژێکی لبنانیە و لە گەڕەکی زەقزاقی بیڵات لەشاری بەیرووتی لبنانی لە خێزانێکی ھەژاری ئاشووری هاتووه‌ته دانیاوه. باوکی لە دایک بووی ماردینە و دواتر کۆچی کردووە بۆ لبنان. فەیرووز ھەر لەمنداڵیشەوە بە گۆرانی گوتن لەناو خێزانەکەی و گەڕەکەکەیان ناوی دابۆوە. زیاتر له 70 ساڵه ڕكاربه‌رى نییه و بەیەکێک لەکاریگەرترین گۆرانیبێژەکانی جیهانی عەرەبی دادەنرێت.
بە هەڵگیرسانی شۆڕشی موزیك و گۆرانیی عەرەبی لە لبنان لەگەڵ هەردوو برا هونەرمەندان عاسی و مەنسوور رەحبانی هەژمار دەكرێت. لە ساڵی 1952دا وەك گۆرانیبێژ دەركەوت و ژمارەیەك گۆرانیی لەو ساڵەدا تۆمار كرد. لە 1955 هاوسەرگیریی لەگەڵ هونەرمەند عاسی رەحبانی كرد و چوار منداڵیان هێنایە ژیانەوە.
فەیرووز كە تا ئێستەیش دەتوانێ گۆرانیی بڵێت، خاوەنی 800 گۆرانییە و هەروەها خاوەنی دەیان خەڵاتی عەرەبی و جیهانییە. لە ناوەندی هونەریدا بە پێشەنگ ناو دەبرێت.