بڕیاره ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا پایته‌ختی عێراق، بێته هه‌رێمی كوردستانیش و له ڕه‌وشی ئاواره و زۆر دۆخی تر بكۆڵێته‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گه‌یشته به‌غدا پایته‌ختی عێراق و ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له شاره‌كه ده‌مێنێته‌وه، تێیدا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵات ده‌كات و له ڕه‌وشی جه‌نگی دژ به داعش و دۆخی ئاواره‌كان و زۆر بواری تر ده‌كۆڵێته‌وه.
گۆته‌رێس، له عه‌مان پایته‌ختی ئوردنه‌وه به‌ره‌و پایته‌ختی عێراق ڕۆیشتووه، له‌وێش هه‌مان ئامانجی هه‌بووه، هه‌ر بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گاته هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ببێته‌وه و سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كان بكات.