زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لانی دنیا هه‌موو ساڵێك له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی چوار نیسان/ئه‌پریلیان به ڕۆژی درۆ داناوه، به‌و هۆیه‌وه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتان ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی به ئاره‌زووی خۆیان درۆ ده‌كه‌ن و دۆسته‌كانیان به درۆ دڵخۆش ده‌كه‌ن و هه‌واڵی وه‌رگرتنی ده‌سكه‌وتی گه‌وره یان پێگه و پۆست و پله‌ی به‌رز و پاره‌ی زۆر و جۆره‌ها شتیان پێ ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وانه‌یش كه له یادیان نه‌بێ ئه‌مڕۆ یه‌كی نیسانه، ده‌كه‌ونه داوه‌كه‌یانه‌وه و به ده‌م هه‌واڵه ناڕاسته‌كه ده‌ڕۆن و له كۆتاشدا ناگه‌ن به هیچ.
له‌باره‌ی ڕیشه و سه‌ره‌تای ئه‌م ڕۆژه و ناونانی به ڕۆژی درۆ یان "درۆی نیسان" دوو بۆچوونی جیاجیا هه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان پێوه‌یسته به سه‌رده‌م و كاتێكی جیاوازه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ر و مێژوونووسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م دوو سه‌رده‌مه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و به‌هۆی هه‌ردووكیانه‌وه ڕۆژی یه‌كی نیسان بووه به ڕۆژی درۆكردن.
بۆچوونی یه‌كه‌م ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینی، خه‌ڵكی ئاهه‌نگی ساڵی نوێی زاینییان له 25 ئادار/مارس تا یه‌كی نیسان/ئه‌پریل ده‌گێڕا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چوار مانگ به‌سه‌ر ته‌واوبوونی ساڵی پێشوو و هاتنی ساڵێكی نوێ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی كۆتاهاتنی زستان و هاتنی وه‌رزی به‌هار خه‌ڵكی ئاهه‌نگه‌كه‌یان بۆ ئه‌و كاته ده‌گواسته‌وه.
پاشان پاپ گریگۆری سێزده‌یه‌م هاته سه‌ر ته‌ختی ڤاتیكان و ئه‌و نه‌ریته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و ئاهه‌نگی سه‌ره‌تای ساڵی گه‌ڕانده‌وه بۆ 25 كانوونی یه‌كه‌م/سێپتێمبه‌ر و یه‌كی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ریش كرایه ڕۆژی ئاهه‌نگی ساڵی نوێ، به‌ڵام خه‌ڵك به‌ده‌م ئه‌و كاره‌ی پاپ گریگۆر نه‌هاتن و هه‌ر له 25 ئادار تا یه‌كی نیسان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌مه‌ش له نێو خه‌ڵكی بڵاوبووه‌وه كه پاپ كاته‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته گۆڕیوه، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له كۆتای مانگی سێ و سه‌ره‌تای مانگی چوار ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان ئه‌نجام ده‌دا، پێیان ده‌گوتن ئاهه‌نگی درۆ و ناڕاستی و خه‌ڵكه‌كه‌شیان به دووڕوو و درۆزن ناو ده‌برد، ئیتر ئه‌و دیارده‌یه له‌و كاته‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و به‌نێو گه‌لان بڵاو بووه‌وه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه و زۆرترین گه‌لانی دنیا له یه‌كی نیسانی هه‌موو ساڵێك ئه‌و دیارده‌یه له نێو تاكه‌كانیان ڕوو ده‌دات.
بۆچوونێكی تر هه‌یه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م دیارده‌یه زۆر پێش سه‌ده‌ی شازده‌یه‌م بوونی هه‌بووه، ئاژانسی "ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس" ساڵی 1983 ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه بڵاو كرده‌وه و قسه‌ی پسپۆڕێكی مێژووی له زانكۆی بۆستن به‌ناوی "جۆزێف بۆسكن" بڵاو كرده‌وه كه له‌باره‌ی بنه‌ڕه‌ت و ڕیشه‌ی درۆی نیسانه‌وه ده‌دوا.
بۆسكن گوتوویه‌تی، ئه‌و دیارده‌یه بۆ سه‌رده‌می چواره‌م و له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی ڕۆمانی كه پایته‌خته‌كه‌یان قوسته‌نتینییه بوو سه‌ری هه‌ڵداوه، سه‌ربورده‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ش ئه‌وه‌یه، گاڵته‌چی و درۆزان و كۆمیدییه‌كی ئه‌و سه‌رده‌م به‌ناوی "كۆغل" چووه‌ته كۆشكی ئیمپراتۆریی ڕۆمانی و ڕه‌خنه‌ی له ئیمپراتۆر گرتووه و ئاماژه‌ی داوه، كه گاڵته‌چی و كۆمیدییه‌كان ده‌توانن زۆر باشتر له ئیمپراتۆر ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ببه‌ن، ئیمپراتۆر بیرۆكه‌ی چوو به مێشكمدا و داوای كرد ئه‌و گاڵته‌چییه ڕۆژی یه‌كی نیسان له شوێنی ئه‌و ببێته ئیمپراتۆر، له‌و ڕۆژه‌ی كوغل بووه ئیمپراتۆر، هه‌ر زوو ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و گاڵته و گه‌پ كرد و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه ئه‌و ڕۆژه خه‌ریكی پێكه‌نین و چێژ وه‌رگرتن بوون و به ته‌واوی دڵیان خۆش بوو.
ئیمپراتۆر دوای بینینی ئه‌نجامه‌كه‌ی پێی سه‌رسام بوو و به‌و هۆیه‌وه بڕیار درا، هه‌موو ساڵێك ڕۆژی یه‌كی نیسان گاڵته‌چییه‌ك ببێته ئیمپراتۆر و ئه‌و نه‌ریته‌ش ساڵانه له هه‌مان ڕۆژدا دووباره بووه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه به‌نێو گه‌لاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تر كه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و باس له جه‌ژنی "هۆلی" ده‌كرێ، كه جه‌ژنێكی هیندۆسه‌كانه و كه‌سانی ئه‌و ئاینه شه‌وی 31 ئادار/مارس ده‌ست ده‌كه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆی سه‌یر و نامۆ و گه‌وره له ته‌واوی ناوچه‌كان، به‌یانیش خه‌ڵكی هاوشێوه‌ی ئه‌وان ده‌ست به‌كارێكی له‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌ریتێكی ئاینی لێی ده‌ڕوانرێ و به ڕۆژی درۆكردن و خۆپاككردنه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی تر له درۆ هه‌ژمار ده‌كرێ.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له گه‌لانی دنیاش ئه‌و ڕۆژه به واقیعی خه‌ریكی درۆكردنن، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی درۆ دیاری نه‌كراوه، به‌ڵكو خه‌ڵكی خۆبه‌خۆ و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییانه هه‌موو ساڵێك له یه‌كی نیساندا ده‌ست به درۆ و به‌لاڕێدابردنی یه‌كتر ده‌كه‌ن.