لە چوارچێوەی گەشتە جیهانییه‌كه‌ی بۆ بره‌وپێدانی زیاتر و ریكلامكردن بۆ مۆندیالی 2022، ڤێرژنی ئۆرجیناڵی جامی جیهانی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی جامەکە لە هۆڵی تاوەری میلاد لە تاران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، دراگان سکۆسیچ راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و چه‌ند ئەستێرەی تۆپی پێی ئێران و سەدان كه‌س له هه‌وادارانی تۆپی پێ بەڕێوە چوو.
رێوڕه‌سمه‌كه دوێنێ هه‌ینی بوو، كه ئەحمەد رەزا عەبدزادەی كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له مۆندیالی 1998، په‌رده‌ی له‌سه‌ر نمایشی جامه‌كه لادا.
تیروپشکی مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئێرانی خستە نێو کۆمەڵەی دووه‌م، له ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلتەرا، ئەمریکا، وێڵز.
یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ڕ، له 20ی تشرینی دووەم تا 18ی کانوونی یه‌كه‌می داهاتوو بەڕێوە دەچن.