ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی، یاریزانی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی له ئاستی كچان، سێیەم نازناوی گەورەی تێنسی بەدەست هێنا و یەکەم نازناوی پاڵەوانیه‌تیی كراوه‌ی ئەمریکای کراوەی برده‌وه.
یاریی كۆتایی ئاستی كچان له پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئه‌مریكا، شه‌وی رابردوو له نیویۆرك كرا و تێیدا ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی به ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه له ئونس جابری كچه یاریزانی تونسیی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان 6-2 و 7-6 بوو.
ئەمە یەکەم نازناوی گەورەی شڤیۆنتیکە لە پاڵەوانیه‌تیی کراوەی ئەمریکا و سێیەم نازناویشە لە ژیانی وەرزشیدا ده‌یباته‌وه، دوای نازناوه‌كانی رۆلاند گارۆس له 2020 و 2022.
لەلایەکی دیکەوە ئونس جابری تونسی، دووەم جار لەسەریەک لە یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی گراند سلام ده‌دۆڕێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مساڵ له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی وێمبڵدۆن بە ئیلێنا ریباکینای کازاخستانی دۆڕا.