بۆکسێنەری فڕەنسی "نیوڤیل ئؤتا" هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد کاتێک بڕیاریدا له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیمۆن کەینی هاوتا کەنەدییەکەی، پاشه‌كشێ بكات و یارییه‌كه نه‌كات.
نیوڤیل به‌م كاره‌ی مشتومڕێكی زۆری لە میدیای فڕەنسی و نێودەوڵەتییدا به‌دوای خۆیدا هێنا.
"نیوڤیل ئؤتا" ئامۆزای کەریم بنزێمای یاریزانی فڕه‌نسیی یانه‌ی ریال مه‌دریده له تۆپی پێ، لە شاری مۆنتریاڵی کەنەدا رووبەڕووی کەینی رکابەری بووه‌وه له یاریی بۆكسێندا، بڕیاریش بوو یارییه‌كه 10 جه‌وله بێت.
به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، نیوڤیل له دوو چركه‌ی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر زه‌وی دا و ده‌ستی به‌رز كرده‌وه، به مانای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌دا پاشه‌كشێ ده‌كات.
دوای گفتوگۆیه‌كی كورتی نێوان نیوڤیل لەگەڵ ناوبژیوان، راگەیەندرا یارییه‌كه بە بردنەوەی بۆكسێنه‌ره كهنهداییهكه کۆتایی هات.
نیوڤیل هۆكاری كشانه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌دا بۆ رۆژنامەی "لۆفیگارۆ"ی فڕەنسی ئاشكرا كرد.
ئامۆزاكه‌ی كه‌ریم بنزێما گوتی: ئیمەیڵێکم لە فیدراسیۆنی بۆکسێنی فەرەنسا پێگەیشت کە پێیان گوتم هیچ بیمەیهكی تەندروستیت نییە لە ئەگەری ئەوەی هەر کێشەیەکت دووچار بێت، (له ئه‌گه‌ری بریندار بوون و یان هه‌ر شتێكی تر له یارییه‌كه‌دا)".
گوتیشی: "یاریزانانی تر ئیمتیاز و بیمه‌یان هەیە، بەڵام من نیمه".
ئه‌م وه‌رزشوانه كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه ئاشكرای ده‌كات"ئامادەکاریی بۆ ئەم یارییه نزیکەی مانگ و نیوێکی خایاند، لە رووی راهێنان و خەرجییەکانەوە، ئەوەی ئەمڕۆ کردم ناڕەزایی بوو، داوای لێبوردن لە هەموو لایەک دەکەم".