به مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان، سیمینارێك له هه‌ولێر به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی تشرینی دووه‌م، له هۆڵی دتۆر سائیر له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان له هه‌ولێر، سیمینارێك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌كه‌دا حاكم ئازاد حه‌مه‌دئه‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و دكتۆر حوسێن سه‌عدی راگری كۆلیژی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و باسی له گرنگیی یه‌كخستنه‌وه و به‌كاربردنی دروستی زاراوه وه‌رزشییه‌كان له خوێندن و میدیادا باس كرد.
دواتر له لایه‌ن دكتۆر و ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی "هاوكار سالار" له رێگه‌ی داتاشۆیه‌وه بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش كرا و روونكردنه‌وه‌ی پێویست خرایه‌ڕوو.
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له باره‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان و چۆنیه‌تی یه‌كخستنه‌وه و به‌كاربردنیان كرا.
له سیمیناره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له میدیاكاران ئاماده‌بوون.
دواتریش له لایه‌ن نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه سوپاس و رێزلێنان پێشكه‌ش به به‌شداربووانی سیمیناره‌كه كرا.
جیی ئاماژه‌ی ئه‌و سیمینارانه به زنجیره‌ن و پێشتر له سلێمانی كراوه و بڕیاره له شاره‌كانی تریش بێته ئه‌نجامدان، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان له كوردستاندا.
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری