یانه‌ی پالمێراس بۆ یازدەیەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی تۆپی پێی بەڕازیلی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە گه‌ڕی 35ـی خوله‌كه‌دا بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لە یانه‌ی فۆرتالیزای بردەوە.
ڕۆنێلسۆن باربۆسا لە خولەکەکانی 15 و 45+3دا دوو گۆڵی بۆ پالمێراس تۆمار كرد، هه‌روه‌ها دۆدۆ و ئەندرێک لە خولەکه‌كانی 32 و 64 دوو گۆڵه‌كه‌ی تریان تۆمار كرد.
پالمێراس لە لووتکەی ییزبەندی خولەکەدا خاڵەکانی بۆ 76 خاڵ بەرزکردەوە و 12 خاڵ لە پێش ئینتەرناسیۆنالی نزیکترین رکابەرەکەتی.
پالمێراس لە پێنج ساڵی رابردوودا دووەمجاره ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه، هه‌روه‌ها یازده‌یه‌مین جاره نازناوه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت.