نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شاری دهۆكی كرد و به‌شداری له پرسه‌ی ئه‌و پێنج قوربانییه‌دا كرد كه شه‌وی دووشه‌م له ئه‌نجامی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی ته‌قینه‌وه‌ی غازدا، گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 30ی كه‌سی تر بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری قوربانییان و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك به‌گشتی كرد و هاوسۆزی و هاوخه‌می قووڵی خۆی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی قوربانییان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لای خۆیانه‌وه خێزان و كه‌سوكاری قوربانییان، سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌می و به‌شداریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕی.
وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، نێچیرڤان بارزانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی دووه‌م ڕۆژی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسه‌ی قوربانییانی دهۆك و خه‌می كه‌سوكاریاندا بكات.
نێچیرڤان بارزانی پارێزگاری دهۆكی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشی برینداران و به‌ركه‌وتووانی ڕووداوه‌كه بكات، ئاماده‌یی بۆ هه‌ر هاوكاری و پێویستییه‌كی چاره‌سه‌ری له وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ربڕی.