مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆ بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی گشتیی عێراق و دواین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و كارنامه‌ی وه‌زاری حكوومه‌تی نوێ، تاوتوێ كران.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه، دووپاتكردنه‌وه بوو له ڕێزگرتن و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سنووردانان بۆ بۆردمانكردن و هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.