ماڵباتی موراد كانیكورده‌یی به‌یاننامه‌یه‌كیان له ساڵوه‌گه‌ڕی كوشتنی بڵاو كرده‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نن، تائێسته بڕیارده‌ر و پلاندانه‌ر و به‌كرێگیراوان و ئه‌نجامده‌ران و داڕێژه‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له پله‌و پۆستی حزبی و حكومی خۆیاندان و به‌شێكێشیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داڵده ده‌درێن و له‌پۆست و پێگه‌ی خۆیاندان و له‌كاری تیرۆر و یاسا شكێنیان به‌رده‌وامن.
موراد كانیكورده‌یی فه‌رمانده‌یه‌كی نزیكی لاهوور شێخ جه‌نگی بوو، شه‌وی 25ی تشرینی دووه‌می رابردوو له ناو بازاڕی رانیه، خۆی و سێ پاسه‌وانی كوژران، دواتر راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و داواكراو بووه و له كاتی هه‌وڵدان بۆ گرتنی، رووبه‌ڕووی ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵباتی ئه‌و فه‌رمانده‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه، ساڵێك به‌سه‌ر تیرۆركردنی شه‌هید موراد كانیكورده‌یی و هاوڕێكانیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێسته له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌م كه‌یسه هیچ به‌ره‌و پێشچوونێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه تاوانبارانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ئاشكران و به فه‌رمی ناوه‌كان ئاراسته‌ی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
"تائێسته بڕیارده‌ر و پلاندانه‌ر و به‌كرێگیراوان و ئه‌نجامده‌ران و داڕێژه‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له پله‌و پۆستی حزبی و حكومی خۆیاندان و به‌شێكێشیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داڵده ده‌درێن و له‌پۆست و پێگه‌ی خۆیاندان و له‌كاری تیرۆر و یاسا شكێنیان به‌رده‌وامن، كه ئه‌مه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه بۆ سه‌ر مێژوو ناو و ناوبانگی ئه‌و حزب و گرووپانه‌ی كه داڵده‌ی ئه‌و تاقمه بكوژ و له یاسا ده‌رچووانه ده‌ده‌ن.
ماڵباته‌كه داوا له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، چیتر كه‌یسی تیرۆركردنی شه‌هید موراد كانیكورده‌یی و هاوڕێكانی پشتگوێ نه‌خه‌ن و نه‌بنه هۆكاری یاسا شكێنی و داڵده‌دانی تیرۆرستان تا ناچار نه‌بن په‌نا بۆ دادگاكانی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ین.
دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "بڕیارمانداوه تا تاوانباران به‌سزای خۆیان نه‌گه‌ن هیچ رێوڕه‌سمێك بۆ ساڵیادی ئه‌م پۆله شه‌هیده تیرۆركراوه‌مان ڕێك نه‌خه‌ین".