ئاگاداری بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان

:: PM:09:33:25/11/2022 ‌

ئەمڕۆ لە چەند پەیجێک بڵاو کرابووەوە کە مەرزی باشماخ داخراوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ وەڵام دەداتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕای گەیاند، بەناوی ''عمیدی محەمەد گاهر ڕەشید'' سەرپەشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان دەکەین کە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کراوەیە و 24 سەعات سەرجەم بەڕێوەبەر و لێپرسراو فەرمانبەران لە ئەرکدان.

''ئێمە لەپێناو خزمەت کردنی هاووڵاتییان و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و ناڕاستن کە لە هەندێ ڕاگەیاندن و پەیجە و تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان باس لەداخستنی مەرزی باشماخ دەکەن و نە لە ڕابردوو نە ئێستەیش مەرزی باشماخ دانەخراوە و هەمیشە کراوەیە''.

بۆیە داواکارین گوێ بەو دەنگۆ ناڕاستانە مەدەن و هەرپێشهاتێک هەبێت لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئاگادارتان دەکەینەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان