كەشوهەوای سەری ساڵ راگەیەنرا

:: AM:10:42:28/12/2022 ‌
نزیكبوونەوە لە سەری ساڵ، وایكردووە هاووڵاتییان بپرسن ئایا ئەو شەوە باران دەبارێت یان كەشوهەوا چۆن دەبێت؟ دەزگا كەشناسییەكانی دنیا پێشبینی خۆیان نووسیوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی كانوونی یەكەم، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ كەشوهەوای سەری ساڵ و ڕۆژی یەكشەم كە پشووە، دەردەكەوێ‌ ئەو ڕۆژە كەشوهەوا زۆر ئاساییە و هیچ ئەگەرێكی بارانبارین نییە.

هیچ ئەگەرێكی بارانبارین لە ڕۆژی 31ـی كانوونی یەكەم و ڕۆژی یەكی كانوونی دووەم كە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێیە نییە
ئەوەیش زانراوە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژدا 21 پلە دەبێت و لە شەویشدا نزمترینی دوو پلە دەبێت، ئەوەیش لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر دەگۆڕێت.

دەزگا كەشناسییەكان بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەشیان كردووە، هیچ ئەگەرێكی بارانبارین لە ڕۆژی 31ـی كانوونی یەكەم و ڕۆژی یەكی كانوونی دووەم كە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێیە نییە.

لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ بەهۆی تەقینی غاز لە سلێمانی و لە دهۆك كە چەندان كەس گیانیان لە دەست دا، بەو هۆیەوە بڕیار دراوە هیچ ئاهەنگێكی فەرمی ئەنجام نەدرێ‌ و تەنیا لە چەند شوێنێكی گشتی جوانكاری كراوە، شوێنە گەشتیارییەكان خۆیان ئاهەنگ دەگێڕن.



وشە - رامیار جەواد