دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، هه‌ریه‌كه له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیاندا و دووپاتیان له هاوئاهه‌نگی یه‌كتر كرده‌وه.
سه‌ره‌تا سوودانی گوتی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و دوێنیش بڕیاری به پارێزگابوونی شاره‌كه‌مان په‌سه‌ند كرد، چونكه هه‌ڵه‌بجه كاره‌ساتێكی به‌سه‌ردا هاتووه كه‌س بیری ناچێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، وێڕای ده‌ستخۆشی له به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه گوتی، گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه و ئێسته بودجه كۆتایی هاتووه كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه ده‌توانین هه‌نگاوی تر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بنێین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، گفتوگۆی زۆرمان له‌سه‌ر یاسای بودجه كردووه كه چۆن وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش به‌رده‌وام ده‌بین.
هاوكات سوودانی گوتی، سوپاسی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ گفتوگۆیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ده‌كه‌ین.