ئێوارەی دوێنێ هەینێ، بەدرۆن لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی هێرش کرایە سەر مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هەسەدە لە کاتێکدا جگە لە جووتبرا و دەزگا تەناهییەکانی یەکێتی کەس ئاگاداری هاوتوچۆی ئەو گرووپانەی پەکەکە نییە.
هێرشەکە لەوکاتەدا بوو کە مەزڵوم کۆبانێ ویستوویەتی بگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان.
''وشە'' زانیویەتی کە مەزڵوم کۆبانی لە دژەتیرۆر لەلای (و.ه) بووە و لەکاتی دەرچوونی تیمێکی تیمێکی چاودێری دژەتیرۆر بە نهێنی و بە سەرپەرشتی ''م. ع'' لە دژەتیرۆری سلێمانی و ع. ئ لە دەزگای زانیاریی و ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنی ''ئاژانسی زانیاری - میتی تورکیا'' بە نوێنەرایەتی دەزگای زانیاری لۆکەیشنی شوێنی مەزلوم کۆبانێیان داوە بە قوباد تاڵەبانی.
سەرچاوەیەکی ''وشە''، ئامادە نەبوو زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات و تەنیا گوتی، پاش چەند خوولەکێك گەیشتنی مەزلوم بە فرۆکەخانەی سلێمانی ئەو درۆنە دەنێرسەر فرۆکەخانەی سلێمانی.