سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان ‏كرد

:: PM:01:16:07/06/2023 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ‏ئازەربایجان لە عێراق كرد، لەبارەی برەودان بە پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ  نەسیر مەمەدۆف هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ‏ئازەربایجان لە عێراق، لەبارەی برەودان بە پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان، بیروڕای گۆڕییەوە.‏

هەردوولا هاوڕا بوون كە زەوینە و دەرفەتی باش هەن بۆ برەودان بە پێوەندییەكان ‏بەتایبەتی لە بواری ئابووری، بازرگانی و گەشتیاریدا. لەمبارەیەوە باس لە ‏دەستپێكردنی پرۆسەی كردنەوەی كونسوڵگەی ئازەربایجان لە هەرێمی كوردستان ‏و ڕێكاری‌ پێویست كرا، كە پێشتر لە كۆبوونەوەی ‏سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئازەربایجان لە میونشن بڕیاری لێ ‏درابوو.‏

سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ باكۆ لەسەر ‏بانگهێشتی فەرمیی سەرۆكی ئازەربایجان، دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند ‏پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوون.



وشە - رامیار جەواد