قامیشلۆ.. لە هێرشێكی ئاسمانیدا چوار ئەندامی یەپەگە كوژران

:: PM:10:05:27/07/2023 ‌

كردنەئامانجی ئەندام و سەركردەكانی پەكەكە و یەپەگە و هەسەدە لە لایەن سوپای توركیاوە بەردەوامە، ئەمڕۆ پێنجشەم لە بۆردمانی درۆنێكی توركیادا، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی یەپەگە لە شاری قامیشلۆ لە رۆئاوای كوردستان كرایە ئامانج و بەو هۆیەوە چوار ئەندامیان كوژران.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، سعات 17:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی یەپەگەیان لە ناوچەی تەل مەعرووف لە سنووری شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج، بەو هۆیەوە بەرپرسێك و سێ چەكداری ئەو هێزە كوژران.

هەر ئەمڕۆ زەكی ئاق تورك، راوێژكاری پێوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی بەرگری توركیا رای گەیاند كە سویای توركیا توانیویەتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ناوخۆی توركیا و لە هەرێمی كوردستان و سووریادا 892 ئەندامی پەكەكە بكوژێت، لەوانە كوشتنی 44 ئەندامیان لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوو، لە 2015شەوە بەهۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانەوە توانیویانە 38 هەزار و 235 ئەندامی ئەو حزبە بكوژن.





وشە - تایبه‌ت