بەمنزیكانە پڕۆژە گەورەكەی كەلار تەواو دەبێت

:: AM:10:29:15/08/2023 ‌

لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار، پڕۆژەی شەقامی دووسایدی جووتیاران جێبەجێ دەكرێت و كاركردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، ئێستە كار لە بڕگەی دانانی كراشستۆن لە شەقامەكە دەكرێت.

گوژمەی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانە و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە جێبەجێ دەكرێت. ئێستە بەڕێژەی 85%ی كارەكانی تەواو كراون و لە ماوەیەكی نزیكدا پرۆسەی قیرتاوكردنی دەست پێ دەكات.

درێژیی شەقامەكە هەزار و 80 مەترە و پانییەكەی 30 مەترە، لە گەڕەكی ئەندازیاران تا گەڕەكی ڕزگاری درێژ دەبێتەوە. بڕگەكانی پێكهاتووە لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی ماڵان و باراناو و دروستكردنی ناوەندیی شەقام و چەند كارێكی تری تایبەت بە شەقامەكە.



وشە - رامیار جەواد