به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال ئاشكرای كرد، ماوه‌ی دوو ساڵه له شنگال په‌كه‌كه قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی داگیر كردووه و ئاماده نییه راده‌ستی بكاته‌وه، كه شوێنی هه‌زار قوتابیی تێدا ده‌بێته‌وه، چه‌ندان جاریش هه‌وڵیان داوه بێ ئاكام بووه.
میه‌سه‌ر حه‌جی ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، به‌داخه‌وه له شنگال ماوه‌ی دوو ساڵه په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا گرتووه كه قوتابخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و 18 پۆلییه و هه‌زار قوتابی شوێنیان تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام داگیریان كردووه و ئاماده‌ش نین بیگه‌ڕێننه‌وه، له كاتێكدا زۆریش پێویستیان پێی هه‌یه چونكه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌وانه‌ی داگیریان كردووه، خۆشیان ئێسته به‌كاری ناهێنن
ئه‌و گوتی، ''هه‌وڵی زۆرمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان بگه‌ڕێننه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی داگیریان كردووه، به‌ڵام بێ ئاكام بووه و سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی داگیریان كردووه، خۆشیان ئێسته به‌كاری ناهێنن'' .
به‌گوته‌ی میه‌سه‌ر حه‌جی ساڵح، پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێ كردووه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هاوكاری و پێداویستی بۆ دابین كردوون، ته‌نانه‌ت مووچه‌ی مامۆستایانیش حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق هیچ هاوكارییان ناكات و ته‌نیا هاوكاریی خوێندنگه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم