میدیای توركیا له‌سه‌ر زاری ده‌زگای هه‌واڵگری "میت" بڵاویان كرده‌وه، به‌رپرسی ئاسایشی شنگالی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه-یه‌به‌شه، به‌ناوی خالید ڕه‌شۆ كوژراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، میت له ئۆپراسیۆنێكدا و له ڕێی ئه‌ندامه دزه‌پێكراوه‌كانی خۆیه‌وه، توانی شوێنی خالید ڕه‌شۆ قاسم كه به "دیندار ئا‌ڤێستا" ناسراوه و به‌پرسی ئاسایشی شنگالی ڕێكخراوی تیرۆیستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه-یه‌به‌شه‌یه، ده‌ستنیشان بكات.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ئۆپراسیۆنێكدا خالد ڕه‌شۆ و پاسه‌وانه‌كانی كوژراون.
خالید ره‌شۆ له ساڵی 2014 تێكه‌ڵ به رێكخراوی په‌كه‌كه بووه و په‌روه‌رده‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی بینیوه و بۆ راكێشانی ئه‌ندام بۆ رێكخراوكه ڕۆڵی هه‌بووه. خالید ڕه‌شۆ قاسم، ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان بۆ كردووه.