له‌باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی جلوبه‌رگی نوێی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره‌وه وێنه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه كه گوایه جلوبه‌رگی نوێی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ده‌بردرێته ده‌ره‌وه و ده‌فرۆشرێته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌سه‌ر ئه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، له چه‌ند په‌یجێكی سۆشیال میدیا، به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌جێ هه‌وڵی ئه‌وه دراوه له‌و خزمه‌ته گه‌وره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ڕۆژانه پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی شاره‌كه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی شاره‌كانی تری خوار و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری جلوبه‌گی نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قام ده‌فرۆشرێ، "به هه‌موو هاووڵاتییانی ڕاده‌گه‌ینین ئێسته هه‌موو پێداویستییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌جلوبه‌رگیشه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه به‌رده‌سته بۆ نه‌خۆش دابینكراوه".