رۆژنامه‌كانی ئێران ئاشكرایان كرد، ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی داهاتی ئێران له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه ده‌گاته دوو هێنده‌ی ساڵی رابردوو.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ''هه‌م میهه‌ن''، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سه‌رووی 341 تریلیۆن تمه‌ن له سه‌رچاوه‌كانی داهات به‌دی نه‌هاتووه.
پێشتر داود مه‌نزور سه‌رۆكی رێكخراوی پلان و بودجه‌ی ئێران و یاریده‌ده‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی گوتبووی، 67% له سه‌رچاوه‌كانی داهات به‌دی هاتوون.
سه‌رچاوه‌ی گشتیی داهاتی بودجه له‌مساڵدا دوو هه‌زار و 82 تریلیۆن تمه‌نه
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كۆی سه‌رچاوه‌ی گشتیی داهاتی بودجه له‌مساڵدا دوو هه‌زار و 82 تریلیۆن تمه‌نه، حكوومه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵه‌كه ده‌بێت هه‌زار و 41 تریلیۆن تمه‌نی ده‌سته‌به‌ر كردبێت، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی مه‌نزور داهاته‌كه له خواروی 700 تریلیۆن بووه.
ئه‌م ئامارانه ده‌ری ده‌خه‌ن كه 341 تریلیۆن تمه‌ن له سه‌رچاوه‌كانی داهات كه له بودجه خرابوونه روو به‌دی نه‌هاتوون.
له نه‌وتیشدا حكوومه‌ت ئه‌و داهاته‌ی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرد به‌دی بێت، بۆیه له رێی باج و ماڵیاته‌وه گوشاری زیاتری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك.