زانكۆی نیوكاسڵ وێنەی كوردێك لە شارەكە بڵاو دەكاتەوە

:: AM:11:01:25/10/2023 ‌
زانكۆی نیوكاسڵ وێنە و لینكی ڤیدیۆیەكی پێشان داوە كە تایبەتە بەئەزموونی ژیانی پەنابەرێكی كورد، لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانی نیوكاسڵیشدا .

ئەمڕۆ چوارشەم 25ی تشرینی یەكەم، ئاكۆ ئیسماعیل شێوەكار بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ كاتێك بەناو سەنتەری شاری نیوكاسڵدا دەڕۆیشتم، وێنەیەكی خۆمم بەزۆرینەی پاس و میترۆ و شوێنە گشتییەكانی نیوكاسڵدا بینی بڵاو كرابووەوە. 

باسی لەوە كرد، ئەو وێنەیەش بەشێكە لەو كارە هاوبەشانەی لە ماوەكانی رابردوودا لەگەڵ زانكۆی نیوكاسڵ ئەنجامم داوە، بۆیە ئێستە زانكۆكە بەگرنگییەوە كردوویەتییە بەشێك لە رێكلامی زانكۆ و لە تەواوی شارەكەدا وەك كێشەی پەنابەران بڵاوی كردووەتەوە. 

نیوكاسڵ دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی بەریتانیا و گەورەترین شاری ئەو بەشەی بەریتانیایە.
ئاكۆ ئیسماعیل گوتی، زانكۆی نیوكاسڵ لە وێنەكەدا لینكی ڤیدیۆیەكی پێشان داوە، تایبەتە بەئەزموونی ژیانی من وەك كۆچبەرێك، تیشكیان خستووەتە سەر دواین پڕۆژەمان كە پێك هاتبوو لە پێشانگەیەك و كورتە فیلمێك كە كاری هاوبەشی من و شاهۆ عەبدولقادر بوو.

 لە سەرەتادا زۆر ئەستەم بوو ئەو كارانە ببنە جێی بایەخی زانكۆی رۆژئاوایی، بەڵام باشیی فیلمەكە و پێشانگەكە و بایەخدان بەكێَشەی پەنابەری، بووە بەشێك لە پرۆسەی خوێندن لە نیوكاسڵدا.
 
سۆران عەزیز


وشە - وشه‌