هەفتەی داهاتوو خوێندنی زانكۆ لە سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە

:: PM:03:56:25/10/2023 ‌
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هەفتەی داهاتوو دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەكرێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئۆكتۆبەری، پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رای گەیاند، لە روانگەی خەمخۆریی بۆ ئایندەی 23 هەزار خوێندكاری زانكۆكەیان، بڕیاریان داوە هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی دەست پێ بكاتەوە.

روونیشی كردەوە، راگرتنی پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی مەترسی لەسەر ئایندەی 23 هەزار خوێندكاری زانكۆكە دروستكردووە، بەوپێیەی لە ئەگەری دەستپێنەكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ساڵی خوێندنی 2023-2024 هەڵدەپەسێردرێت.

داوایشی كردووە كە خوێندكارانی كۆلێجەكان بەپێی خشتەی وانەی كۆلێجەكانیان كە بەم نزیكانە بڵاو دەكرێتەوە سەردان بكەن. 

هەروەها، خوێندكارانی دەرەوەی شار بەپێی خشتەی دابەشكردنی بەشەناوخۆییەكان كە بەم نزیكانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكان بڵاودەكرێتەوە سەردانی بەشەناوخۆییەكان بكەن.



وشە - وشه‌