زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌لی كار كرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه و قوتابییان به بازاڕ و هه‌لی كار ئاشنا ده‌كه‌ن.
له‌و پێشانگه‌یه‌دا 50 كۆمپانیا له بواره جۆراوجۆره‌كانی بازاڕ و كار به‌شدارییان تێدا كرد، ئامانجی ئه‌و كۆمپانیایه‌ش ئه‌وه‌بوو له پێشانگه‌كه‌دا بتوانن هه‌لی كار پێشكه‌ش بكه‌ن و ده‌رفه‌تی كاركردن به ده‌رچووانی ئه‌م زانكۆیه بدرێت.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر خاوه‌نی پێنج كۆلێژ و پێنج په‌یمانگه‌یه، له رۆژانی رابردوو له سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یمانگه و كۆلێژانه، ئاهه‌نگی ده‌رچوون به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌مساڵ زانكۆكه پێی باش بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مه پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌لی كار بكه‌نه‌وه.
له ساڵی خوێندنی 2022-2023 پێنج هه‌زار و 75 قوتابی له‌م زانكۆیه ده‌رچوون
سه‌رمه‌د به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، بۆ ''وشه'' ئاماژه‌ی دا، له ساڵی خوێندنی 2022-2023 پێنج هه‌زار و 75 قوتابی له‌م زانكۆیه ده‌رچوون، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، گرنگی به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت و ده‌رچووانی زانكۆ بتوانن له‌و كه‌رته هه‌لی كار دابین بكه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، زانكۆكه خاوه‌نی هه‌ندێك به‌شه كه له زانكۆكانی تر نییه و بۆ یه‌كه‌م جاره له‌م زانكۆیه كراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه به‌شی له قوتوونانه كه به به‌شێكی گرنگی بواری پیشه‌سازی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌و وڵاتانه‌ی كه له كشتوكاڵدا خه‌ریكه به‌رهه‌مه‌كانیان په‌ره ده‌ستێنێت، ئه‌وا په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی له قوتوونان، ده‌توانێ بایه‌خێكی زۆری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌بێت و ده‌رفه‌تی كار بهێنێته كایه‌وه.