سوپای عێراق له چه‌ند شوێنێكی چیای قه‌ره‌چووغ ده‌كشێنه‌وه و پێشمه‌رگه شوێنه‌كانیان پڕ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
رۆژی 22ی ئۆكتۆبه‌ر، له چیای قه‌ره‌چوغ شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق رووی دا. شه‌ڕه‌كه به‌هۆی چۆڵكردنی چه‌ند شوێنێك بوو له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كه ده‌بوو زووتر هه‌ردوولا ئاگه‌دار بكاته‌وه.
دۆخی چیای قه‌ره‌چووغ زۆر ئارامه
ئێسته دۆخی چیای قه‌ره‌چووغ جێگیره، سوپای عێراق له‌و شوێنانه كشاونه‌ته‌وه كه كێشه‌كه‌یان له‌سه‌ر دروست كرد و پێشمه‌رگه پڕی ده‌كاته‌وه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بیگه‌وره به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، دۆخی چیای قه‌ره‌چووغ زۆر ئارامه و ئه‌و هێزه زیاده و ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی له‌وێ بوون هه‌موویان پاشه‌كشه‌یان پێ كراوه.
سه‌باره‌ت به‌و پێكدادانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه روویدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ی ڕوویدا هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بوو وای كرد ئه‌و شه‌ڕه ته‌شه‌نه بكات و له هه‌ردوولا گرژی دروست بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه ئه‌و دڵه‌راوكێیه نه‌ماوه و بازاڕ و جوڵه‌ی بازاڕ ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ر كانه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه "به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه هێزی عێراق له‌و شوێنانه ده‌كشێنه‌وه و پێشمه‌رگه به‌درێژایی چیای قه‌ره‌چووغ ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه ڕێككه‌وتنی نێوان دوو حكوومه‌ته، بۆ هیچ هێزێك نییه ڕێ له جێبه‌جێكردنی بگرێت."
وشە/ رزگار خدر