وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا كه زیاتر له 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سه‌ربازی و ئامێری له كاركه‌وتوو بفرۆشێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میره‌ی گشتی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دوو زیادكرنی ئاشكرادا، نیازی فرۆشتنی 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سه‌ربازیی و ئامێری له كاركه‌وتوو و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی گه‌راوه‌ی هه‌یه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میره‌ی گشتی سه‌ربازی، داوا له هه‌موو كریاران ده‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌و زیادكردنه‌دا بكات و ماوه‌كه‌یشی تا 10 رۆژی تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه كه زیادكردنی یه‌كه‌م بۆ كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆری گه‌راوه، به پێی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2021 به‌رێوه ده‌چێت.