ده‌وامی قوتابیانی خوێندنی باڵا "دكتۆرا و ماسته‌ر" له كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕیی زانكۆی سلێمانی ده‌ستی پێ كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كۆلێجه‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، ده‌رگای هۆڵه‌كانی خوێندن به ڕووی قوتابیانی خوێندنی باڵا "دكتۆرا و ماسته‌ر" له كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه.
پ. د. هێرش ڕه‌سووڵ ڕاگری كۆلێجه‌كه، به گڕوتینه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندنی به‌سه‌ر كرده‌وه و پیرۆزبایی له خوێندكارانی وه‌رگیراو كرد.
كردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئه‌و زانكۆیه له كاتێكدایه كه تا ئه‌مڕۆیش به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سنووری سلێمانی، له بایكۆت به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایانی كارگێڕی، ده‌بێت ئه‌و بایكۆته بشكێت و ئیتر پرۆسه‌ی خوێندنی ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌ن جێبه‌جێكردنی لای به‌غدایه نه‌ك هه‌رێم، ئه‌وه‌یشی زیانی له‌و كاره‌دا به‌رده‌كه‌وێ، ته‌نیا منداڵی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌یه.