بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی دهۆك بەڕێوە دەچێت

:: AM:10:38:06/11/2023 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سارۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی دهۆك بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تشرینی دووەم، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی دهۆك بەڕێوە دەچێت.

زانكۆی دهۆك لە 31ـی تشرینی یەكەمی 1992 بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان دامەزراوە، سەرەتا لە دوو كۆلێژ (كۆلێژی كشتوكاڵ و پزیشكی) پێكهاتبوو.

ئەم زانكۆیە ئێستە لە 19 كۆلێژ، 67 بەش، هەزار و 827 كادری زانستی پێكهاتووە، جیا لە دوو هەزار و 527 كارمەندی ئیداری.

زانكۆی دهۆك ئەندامی دەستەی زانكۆكانی نێودەوڵەتییە، هەروەها ئەندامە لە دەستەی فێركاری ئەوروپی و دەستەی زانكۆكانی عەرەبی.



وشە - رامیار جەواد