وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو پۆست له زانكۆی كۆیه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و پۆستانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه بریتیین له یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ڕاگری فاكه‌ڵتیی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
وه‌ك له ئاگه‌داری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ سی ڤی بنێرێ ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و نازناوی زانستی له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت. جیا له‌وه‌ی خزمه‌تی زانكۆیی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنێت.