نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، گه‌شبینی و دڵخۆشی خۆی پێشاندا كه ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به سێكته‌ری كشتوكاڵ ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه زۆر گرنگ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له دیداری مێپس له دهۆك، سندووقێك هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كرد به دیاری.
نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا سوپاسی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه به‌دیاری بۆ جۆنسن و ئه‌وه‌ی به گرنگییه‌كی گه‌وره له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها گوتی، دوو سێكته‌ری كه كشتوكاڵ و گه‌شتیارییه له هه‌ڵه‌بجه گرنگی زۆری پێده‌درێ، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێكی جیاواز بۆ حكوومه‌ت كۆ بكاته‌وه و حكوومه‌تیش جێی ده‌ستخۆشییه گرنگی زۆر به‌و دوو سێكته‌ره ده‌دات.
قایمقامه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه كرد، زۆر خۆشحاڵبووین سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا باسی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و پشتیوانی خۆیشی ده‌ربری، هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد به دیاری.