سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له گه‌وره ڕاوێژكاری به‌رگریی به‌ریتانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریقا و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكاری به‌رگریی به‌ریتانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریقا و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و دوا پێشهاته ته‌ناهییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوئاهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان دووپاتی له به‌رده‌وامیی پاڵپشتی و هاوئاهه‌نگی نێوان هێزی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه.