پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ره‌خنه‌ى توند له به‌غدا ده‌گرێ و ده‌ڵێ، به‌ڵگه‌ى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ له‌سه‌ر سه‌دام حسێن 16ى ئاداره كه هه‌ڵه‌بجه‌ى كیمیاباران كرد، به‌ڵام عێراقى نوێ بودجه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌بڕێ و نایكات به پارێزگا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى دووه‌م، ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له یادى رۆژى هه‌ڵه‌بجه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و گوتى، عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك دێڕ دروست بوو، ئه‌ویش به‌پێی گوته‌كانی كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاتێك رای گه‌یاند، رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن چه‌كی كۆمه‌ڵكوژى هه‌یه و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ناوچه‌كه، واته ده‌بێت سه‌دام نه‌مێنێت، به‌م دێڕه سه‌دام له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ما.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه په‌یامنێرى "وشه" ئاماده‌بوو، پارێزگار درێژه‌ى به قسه‌كانیدا و گوتى، به‌ڵگه‌ى چه‌كی كۆمه‌ڵكوژى 16ـی ئاداره هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران كرا، به‌ڵام ئێسته عێراقى نوێ بودجه ده‌بڕێ و نامانكات به پارێزگا.
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داواى كرد كه عێراق بیر له هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه و بڕیارى بوون به پارێزگاى ده‌ربكرێت.