سوودانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی بێ ئومێد كرد

:: AM:11:37:02/12/2023 ‌
ئەمڕۆ شەموو دووی كانوونی یەكەم، لە كۆڕبەندی تایبەت بە كۆمپانیا و هاوبەشییە پیشەسازییەكان لە شاری بەسرەی باشووری عێراق. سوودانی ڕای گەیاند بە گشتی ناتوانن هەموو دەرچووانی زانكۆكان دابمەزرێنن.

لە كۆڕبەندەكەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند: ”دەوڵەت ناتوانێ سەرجەم ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووانی زانكۆكان دابمەزرێنێت. ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان ناتوانن وەك تەماشاكەر بمێننەوە و عێراقیش هەر بازاڕێك بێت بۆ بەكاربردنی بەرهەمی دەرەكی.

سوودانی دووپاتی كردەوە: ”ئەوەندە سامانی سروشتیمان هەیە كە دەتوانین پیشەسازیی پێشكەوتووی عێراقی دابمەزرێنین و لە ڕێیەوە پێویستییە ناوخۆییەكان پڕ بكەینەوە و تەنانەت هەناردەی دەرەوەش بكرێن، بەمەش كەرتێكی تایبەت دروست بكرێ زۆربەی دەرچووان تێیدا دابمەزرێن".

ئەمەش لە كاتێكدایە عێراق ٧٤ هەزار ناونیشانی پیشەیی بۆ دامەزراندنی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا هەیە و تا ئێستە ٤٧ هەزار كەس دامەزراون.

عێراق ساڵانە هەزاران قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی خوێندن تەواو دەكەن، بەهۆی ئەوەی لە عێراقدا كەرتی تایبەت زۆر لاوازە، چاوەڕێی دامەزراندنن لە كەرتی گشتیدا، ئێستە 42%ی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی عێراق بێكارن و دانەمەزراون.






وشە - سۆران عەزیز