دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆى سەڵاحەدین خەرج دەكرێ‌

:: PM:01:06:05/12/2023 ‌
بەرپرسی راگەیاندن لە زانكۆی سەڵاحەدین رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ رەزامەندی لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی قوتابیان درا.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی كانوونی یەكەم، سامان عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ رەزامەندی بۆ دابەشكردنی دەرماڵەی قوتابییان وەرگیرا و پارەی پێویستیش لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی.

زیاتر گوتی، دەرماڵەی قوتابییان وەك پاڵپشتیی دارایی بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بۆ قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج دەكرێت و تا ئێستەش ئەم پڕۆسەیە ‌بەردەوامی هەیە.

باسی لەوەش كرد، ئەم بڕیارە بۆ یەك مانگە و لە ماوەیەكی نزیكدا رەزامەندی بۆ دابەشكردنی دوو مانگەكەی دیكەش وەردەگرین و دابەشی دەكەین.



وشە - رامیار جەواد