نوێنه‌ری كوردانی ئێزیدی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، گه‌وره‌ترین قوتابخانه له شنگال دوو ساڵه له‌لایه‌ن هێزه میلیشیاكان به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه داگیر كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنی كوردی تێدا ده‌كرا، بۆیه له هه‌وڵدان و بڕیار دراوه ڕاده‌ستی په‌روه‌رده‌ی شنگال بكرێته‌وه، چونكه قوتابخانه‌كه شوێنی هه‌زار قوتابیی تێدا ده‌بێته‌وه.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی پێشووی شنگال و نوێنه‌ری كوردانی ئێزیدی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، قوتابخانه‌ی زه‌ریفا وسو له شنگال گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌یه كه له‌لایه‌ن میلیشیاكان داگیر كراوه، بۆیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ پارێزگار و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراقیش قسه‌یان كردووه و رازی بوونه راده‌ستی ئه‌وانی بكه‌نه‌وه.
بڕیاره چۆڵ بكرێت
ئه‌و گوتی، په‌كه‌كه له‌ناو قوتابخانه‌كه‌دا بوون و بڕیاره چۆڵ بكرێت و له‌و رۆژانه راده‌ستی په‌روه‌رده‌ی شنگال بكرێته‌وه، چونكه په‌روه‌رده‌ی شنگال به‌تایبه‌ت خوێندنی كوردی پێویستی به باڵه‌خانه هه‌یه و ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش هه‌زار قوتابی ده‌گرێت.
جێی باسه له ساڵی 2014وه كه داعش شنگالی داگیر كرد، ئه‌و ناوچه‌یه نائاساییه و له دوای 2017ه‌وه حه‌شد و په‌كه‌كه دۆخی شاره‌كه‌یان هێنده‌ی تر خراپ كردووه.
دهۆك\بڵند ئیبراهیم