ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هاتنه ریزه‌كانى پارتی دیموكراتی كوردستان و رۆڵیان هه‌بووه له خۆپێشاندانه‌كانى كه‌ركووك بۆ پاڵپشتیى كورد، به‌ڵام ده‌ڵێن: یه‌كێتى به‌رانبه‌رمان بێ وه‌فا بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شى كانوونى دووه‌م، كه‌مال كه‌ركووكى به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، پۆلێك كادرى تر‌ى یه‌كێتى كه هه‌ندێكیان پێشمه‌رگه‌ن هاتنه ریزه‌كانى پارتى.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌مڕۆ هاتنه ناو پارتى پیش‌تر بۆ پشتیوانى كورد و گه‌نجى كه‌ركووك خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام حزبه‌كه‌یان به ئاژاوه‌گێڕ ناوی بردوون.
لاى خۆیه‌وه سه‌نگه‌ر عه‌بده كه یه‌كێكه له‌وانه‌ى بوون به پارتى و وێنه‌یه‌كى بافڵ تاڵه‌بانى له‌سه‌ر قۆڵى كردووه به تاتۆ قسه‌ى كردوو باسى له‌وه كرد، یه‌كێتى به‌رانبه‌ریان بێ وه‌فا بووه.
هه‌روه‌ها داواى كرد كه هه‌موو گه‌نجانى كه‌ركووك بێنه ریزى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، چونكه به گوته‌ى ئه‌و هه‌ر پارتى پارێزگارى له‌و شاره ده‌كات.