لە كۆنفرانسی COP28دا گفتوگۆ لەبارەی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان كرا

:: AM:11:34:07/12/2023 ‌
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی شاندی هاوبەشی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە كۆنفرانسی COP28 لە دوبەی، لەناو پاڤیلۆنی عێراق، كاتێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاریگەریی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان تەرخان كرا.

لە پاڤیلۆنەكەدا كێشەكانی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەرییان لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و تەندروستی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای شارەكانی هەرێم خرانە ڕوو، دواتر بەشداران لە وەزارەتە جیاوازەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، چەند پڕۆژەیەكی هاوبەشیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانەش، داوای هاوكاریی بەپەلەیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد.

ڕۆژی هەینی یەكی كانوونی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی لووتكەی جیهانیی كەشوهەوا COP28  لە شاری دوبەی كرد، چەندان دیاری تایبەتیان لە كۆنفرانسەكە هەبوو.

28ـەمین كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا كۆپ 28، بە گوتاری سەرۆكی ئیمارات و راگەیاندنی سندووقێكی 30 ملیار دۆلاری بۆ خزمەتكردنی زەوی دەستی پێ كرد، لەم كۆنفرانسەدا 199 وڵات بەشدار بوون.



وشە - رامیار جەواد