كەشناسیی كوردستان: سبەی نابارێ‌

:: AM:10:26:09/12/2023 ‌
كەشناسیی كوردستان لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راپۆرتێكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، سبەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو نۆی كانوونی یەكەم، كەشناسیی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ كەشوهەوا بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەكانی هەرێم، سەرەتا باران لە رۆژئاوا و باكوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەكات، پاشان هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە، رێژەی بارانبارینەكە لە ناوچەكانی دهۆك و هەولێر زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تر.

باس لەوەش كراوە، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 تا 4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی دوێنێ.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، بۆ سبەی ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 
سلێمانی : 18
دهۆك : 18
كەركووك : 22
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 11
گەرمیان : 22



وشە - رامیار جەواد