وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین هێزه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه به ئامانجی دروستكردنی هێزێكی نیشتیمانیی تۆكمه و رێكخراو و خاوه‌ن دیسپلینی سه‌ربازی، له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له پرسی چاكسازی و رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شاندێكی هاوپه‌یمانانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوونە، وه‌زیری پێشمه‌رگه به گرنگییه‌وه باسی له پڕۆسه‌ی چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووە و ڕای گه‌یاندووە، به هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌وڵبده‌ین هێزه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه به ئامانجی دروستبوونی هێزێكی نیشتیمانیی تۆكمه و رێكخراو و خاوه‌ن دیسپلینی سه‌ربازی، له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كه ساڵانێكه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی رژدی بۆ ده‌ده‌ین.
هاوكات به‌رپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، دڵخۆشیی خۆی ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گوتی، هاوپه‌یمانان چاودێریی وردی پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هیوا ده‌خوازن هێزی پێشمه‌رگه بگاته ئاستێكی باڵای سه‌ربازی.