قایمقامی هه‌ڵه‌بجه رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی كردووه و قسه‌ی پێی گوتووه، " له‌كاتێكدا زۆر كه‌س نا‌وێرن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی نهێنیی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی باس كرد و گوتی، جارێكیان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌بووه و پێی گوتووه، كه ئێوه خزمه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن و پارتی خزمه‌تی هه‌ولێر، ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه چی؟.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه پێی وایه بافڵ تاڵه‌بانی كه‌سێكی تونده و زۆر كه‌س نا‌وێرن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بۆیه ده‌ڵێت، پێمگوت هه‌ڵه‌بجه‌تان پشتگوێ خستووه، به‌ڵام دواتر هاوڕێكانم ده‌یانگوت ئه‌و قسه‌یه‌ك كرد لێت توڕه نه‌بوو؟، چونكه " زۆر كه‌س ناوێری به‌رانبه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی قسه بكات".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و به كه‌سێكی سه‌ربازی داده‌نرێ، هه‌روه‌ك ئه‌زموونی سه‌ربازی له سیاسیی زیاتره و ئه‌وه‌یش هۆكاره كه مامه‌ڵه‌كه‌یشی هه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت.