حكوومه‌تی عێراق خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق هه‌موار بكاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك بینووسێته‌وه كه ببێته هۆكاری هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه له مانگی ئاداره‌وه وه‌ستاوه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بلوومبێرگی گوتووه، خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندن و گۆڕانكارین له ماده‌یه‌كی یاسای بودجه‌ی عێراق، چونكه كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان چاویان له‌و ماده‌یه‌یه كه خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنانیان بۆ دابین بكات.
ئێسته عێراق ته‌نیا له به‌سره‌وه نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 25ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه وه‌ستاوه. هه‌رێمی كورستان رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس و سزادانی توركیا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان وه‌ستێنرا.
حیساب بۆ زۆریی خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان نه‌كراوه
به‌گوێره‌ی
ئێنرجی پرێس، له‌و كاته‌وه هه‌وڵێكی زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا خه‌رجیی ده‌رهێنانی نه‌وت كه‌م دیاری كراوه و حیساب بۆ زۆریی خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان نه‌كراوه، كۆمپانیاكان ئاماده نین به هه‌مان نرخی به‌غدا نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن.
له عێراق خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت شه‌ش دۆلاره، به‌ڵام له كوردستان ده‌گاته 21 دۆلار، بۆیه‌ش كۆمپانیاكان پێیان وایه زیانمه‌ند ده‌بن.
وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیانێكی زۆری به ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده ده‌توانێت بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان سوودبه‌خش بێت.